AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٣٠ ١٢:٥٠

بە بۆنەی هەفتەی دەوڵەت؛

10 پڕۆژەی وەرزشی لە کوردستان دەکرێتەوە

10 پڕۆژەی وەرزشی لە کوردستان دەکرێتەوە

بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان لە کرانەوەی 10 پڕۆژەی وەرزشی بە بڕی زیاتر لە 175 ملیار ڕیاڵ لە ئاستی پارێزگا هاوکات لەگەڵ هفتەی دەوڵەت هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: ئەو پڕۆژانە بریتیە لە زەوینی سەوزەڵانی دەستکرد و زەوینی سەوزەڵانی سروشتی، خانووی گەنجان و پیستی ڕاکردن کە بڕیارە لە هەفتەی دەوڵەت بە بەشداری بەرپرسان دەکرێتەوە.

ناوبراو بڕی پارەی خەرج کراو بۆ ئەو پڕۆژانەی 175 ملیار ڕیاڵ ڕاگەیاند و زیادی کرد: تێچووی ئەو پڕۆژە وەرزشیانە لە شوێنی دابین کردنی پڕۆژە وەرزشییەکانی پارێزگایی و نەتەوەیی دابین دەکرێت.

بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: پڕۆژە وەرشییەکانی کوردستان لە بڕیارە بکرێنەوە لە ئەم هەفتەیەدا بریتی لە؛ زەوینی سەوزەڵانی دەستکردی ئیستقلال و زەوینی سەوزەڵانی سروشتی کۆمەڵەی وەرزشی 22 ی گوڵانی سنە، کردنەوەی زەوینی سەوزەڵانی دەستکردی گوندەکانی " قەڵا ڕووتەڵە"، "نارنجەک"، "میرئاوا"، "نەسل و ئەلک"، کردنەوەی خانووی گەنجانی شاری بانە، ڕێکخستنی سیستەمی رووناکایی ستۆدیۆمی ئازادی شاری کامیاران و کردنەوەی ژێرخانی پیستی ڕاکردن و مەیدانی کۆمەڵەی وەرزشی 17 ی خەرمانانی بیجاڕ

News ID 43215

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha