بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەمانای پیلانگیڕییەک دێت دژی گەلی کورد

ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات - پەیەدە ڕایگەیاند: بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا، بەمانای پیلانگیڕییەک دێت دژی گەلی کورد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات - پەیەدە بە میدیاكانی یەكێتی ڕاگەیاند: تورکیا بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ھێرشەکانی بۆ سەرکوردستانی سووریای چڕکردووەتەوە و تەنھا ئەوە ماوە لە ڕێگەی وشکانییەوە ھێرشەکانی دەستپێبکات.

ھاوسەرۆکی پەیەدە وتیشی: سوپای تورکیا بە تۆپ و درۆن ھێرش دەکاتەسەر ناوچە کوردییەکان لەو ھێرشانەشدا ھاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی.

ڕەخنەی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی گرت کە لە کاتی ھێرشەکانی تورکیا، بێ دەنگی ھەڵدەبژێرن و بیانوی ئەوە دەھێننەوە كە تەنھا بۆ شەڕی تیرۆر ھێزیان لە ناوچەکە ھەیە و وتی: بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا، بەمانای پیلانگیڕییەک دێت دژی گەلی کورد و وڵاتانی جیھانیش کورد لە بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەھێنن.

News Code 43205

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha