هەوڵی سێناتۆرەکانی ئەمریکا بۆ هەمیشەیی کردنەوەی گەمارۆی نەوتی لە سەر ئێران

گەڵاڵەی نوێی سێنا دەیەوێت گەمارۆکانی سەر وزەی ئێران کە لە ساڵی 1996 پەسەند کراوە، هەمیشەیی بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گۆڤاری ئەمریکی ئێلێگماینز، گرووپێکی دوو حزبی لە سێناتۆرەکانی ئەمریکا گەڵاڵەیەکیان پێشکەش کردووە کە گەمارۆکان سەر وزەی ئیران کە لە ساڵی 1996 لە دژی ئێران سەپێندراوبوو، هەمیشەیی بکەنەوە.

ئەو سێناتۆرانە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە ئەو گەڵاڵە بەهۆی درێژەی هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستخستنی چەکی ئەتۆمی و چالاکی خراپکارانە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە مەترسییە بۆ سەر ئیسرائیل، هاوبەشە عەرەبەکانی ئەمریکا و سوپای ئەمریکا، زەروورییە.

ئەو سێناتۆرە دژە ئێرانییە لە هەروەها زیادی دەکات: ئەو گەڵاڵە دوو حزبییە مسۆگەری دەکات کە گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێران درێژەی دەبێت، گەمارۆگەلێک کە بۆ سنووردار کردنەوەی توانایی ئیران بەهۆی هەوڵدان بۆ دەستخستنی تەکنۆلۆژیا و چەکێک کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێمە و ئیسرائیل و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە، گرینگە.

ئەو گەڵاڵە هەروەها لەلایەن دوو لۆبی دژە ئێرانی ناسراو بە ئایپەک و دامەزراوەی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان پاڵپشتی کراوە.

News Code 43200

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha