بە ڕاپۆتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر دەریایی لە ڕاگەیاندنی بانگەوازی شانزدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان هەواڵی دا و ڕایگەیاند: دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بەرهەمەکان بۆ نووسینگەی ئەو فێستیڤاڵە پێنجەمی ڕەزبەری ئەمساڵە.
دەریایی ڕایگەیاند کە بابەتی شانۆکانی ئەو فێستیڤاڵە ئازادە و پەرەپێدان بە فەرهەنگی ئاشتی و دۆستایەتی، سەرەنج بە مافی منداڵان، بابەتی شارۆمەندی، پێشگیری لە خەساری کۆمەڵایەتی، بەرزڕاگرتنی یادی بەرەڤانانی وڵات و ... لە بابەتەکانی بەرهەمەکانی ئەو فێستیڤاڵەیە.
ناوبراو مۆڵەتی ناردنی بەرهەمەکان بۆ شانزدەیەمین خولی ئەو فێستیڤاەی پێنجەمی رەزبەری ئەمساڵ ڕاگەیاند و وتی: گرووپە بەشداربووەکان ئەبێ یاسا و ڕێساکان و بەرنامەڕێزییەکانی ئەو فێستیڤاڵە لەبەرچاو بگرن و ئەوانەی کە دەیانەوێت بەشداری بکەن، دەتوانن لە ناونیشانی www.mariwanfestival.com بە پێشکەش کردنی بەڵگە و ناونیشانی خۆیان ناویان تۆمار بکەن.
Your Comment