AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٥ ١٨:١٢

ئەمڕۆ ڕووی دا؛

هادی عامری لەگەڵ پلاسخارت سەبارەت بە قەیرانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد

هادی عامری لەگەڵ پلاسخارت سەبارەت بە قەیرانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەو وڵاتە سەبارەت بە نوێترین گۆڕانکاریە سیاسییەکانی بەغدا گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، هادی عامری سەرۆژی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ جنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەو وڵاتە، سەبارەت بە نوێترین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی بەغدا گفتوگۆی کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: عامری ئەمڕۆ سێشەممە لە نووسینگەکەی خۆی لەگەڵ جنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دیداری کرد.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: لایەنەکان نوێترین گۆڕانکارییە سیاسیەکان، ڕێگای چوونە دەرەوە لە قەیرانی ئێستا و پاڵپشتی لە هەوڵە نەتەوەییەکان بۆ لێک نزیک بوونەوەی گرووپە جیاوازەکانیان تاوتوێ کرد.

News ID 43177

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha