داعش لە 90 لەسەدی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی چەکی ئەمریکی بەکارهێناوە

شاهین عوبەیدی کارناسی کاروباری ئەمنیەتی عێڕاق وتی: بەکارهێنانی چەکی ئەمریکی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، شاهین عوبەیدی، کارناسی ئەمنیەتی جەختی کرد کە سەدا 90 ی قوربانیانی تیرۆریزم لە پارێزگای دیالە لە عێڕاق بە چەکی ئەمریکی کوژراون یان بریندار بوون.

عوبەیدی وتی: ئاستی بەکارهێنانی چەکی ئەمریکی لەلایەن داعشەوە بۆ هێرش بۆ سەر خەڵکی سڤیل یان سەربازی، چ لە دیالە و چ لە پارێزگاکانی دیکە بەرز بووەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: 90 لەسەدی قوربانیان تیرۆریزمی عێراق بەتایبەتی لە ناوچە ئازاد کراوەکان بە چەکی ئەمریکی بەتایبەتی نیشان شکێنەکان کە ئێستا 60 لە سەدی قوربانیان پێک دەهێنن، کوژراون.

News Code 43165

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha