پێشانگای شێعری کوردی و خۆشنووسی لە مەهاباد دەکرێتەوە

بە ئامادەبوونی بەرپرسان و هۆگرانی شێعر و هونەری خۆشنووسی، پێشانگای شێعری کوردی لە مەهاباد کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئازاد مەحموودی سەرۆکی ئەنجومەنی خۆشنووسانی مەهاباد لە ئەو بارەوە وتی: ئەو بەرهەمانە بە ئامانجی ئاشنایی زیاتری خەڵک لەگەڵ شێعر و هونەری خەتی نەستەعلیق خراوەتە بەرچاوەی هۆگرانەوە.

ناوبراو درێژەی دا: لە ئەو پێشانگا 30 بەرهەمی خۆشنووسی شێعر پیشان دراوە و بابەتی بەرهەمە خۆشنووسییەکان لە ئایاتی قورئانی و شێعری کوردی و فارسییە.

سەرۆکی ئەنجومەنی خۆشنووسانی مەهاباد ڕایگەیاند: پێشانگای شێعری کوردی تا 27 ی گەلاوێژ لە کاتژمێر 18 بۆ 21 میوانداری هۆگران دەبێت.

News Code 43153

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha