بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئۆپراسیۆنەکانی خۆیی لە کوردستانی سووریا لە چوارچێوەی شەڕ دژی داعشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاگرتووە.
بە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە، لە شەش ڕۆژ لەمەوپێشەوە ئەو هێزانە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی خۆیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناڕەزایەتی بە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ڕاگرتووە.
بە وتەی سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاندووە، هەسەدە ئەو بڕیارەی دوای ئەوە داوە کە تورکیا ڕێبەرانی هەسەدەی لە کوردستانی سووریا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەکاتە ئامانج.
بۆچوونی ئێوە