گواستنەوەی داعشییەکانی کەمپی هەول بۆ شوێنێکی نادیار لەلایەن ئەمریکاوە

بەرپرسێکی پایەبەرزی ئەمنیەتی لە پارێزگای ئەنبار دەریخست کە ئەمریکا سەرکردەکان و هەزارن ئەندامی داعشی لە کەمپی هەولەوە گواستەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی پایەبەرزی ئەمنیەتی لە پارێزگای ئەنبار ئەمڕۆ هەینی دەریخست کە بەرپرسانی چاوەدێر بە سەر کەمپی ئەلهەول لە سووریا، لە ژێر چاوەدێری ئەمریکا، هەموو سەرکردەکان و ئەندامانی داعشیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

ئەو سەرچاوە وتی: بەرپرسانی چاوەدێر بە سەر کەمپی ئەلهەول لە سووریا بە پاڵپشتی ئەمریکا هەزاران کەس لە ڕێبەرانو ئەندامانی ئەو گرووپە جەنایەتکارەیان گواستووەتەوە بۆ زیندانێکی دیکە کە شوێنەکەی نادیارە، بەڵام زانیاریەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ئەوان گواستراونەتەوە بۆ ناو خاکی سووریا.

ئەو بەرپرسە ئەمنیەتیەی پارێزگای ئەنبارە لە درێژەدا وتی: ئەو هەوڵەی ئەمریکا زۆر گوماناوییە و وادیارە خەریکی پلان ڕشتن بۆ پیلانێکی نوێ لە دژی عێراقە.

News Code 43141

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha