"سەلمان ڕوشدی" لە نیۆیۆرک هێرشی کرایە سەر

نووسەری مورتەدی کتێبی ئایاتی شەیتانی لەلایەن کەسێکی نەناسەوە بە چەقۆ کرایە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی فاکس نیوز، نووسی مورتەدی کتێبی ئایاتی شەیتانی لە کاتی لێدوانێکدا لە نیۆیۆرک کرایە ئامانج.

ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکات کە سەلمان ڕوشدی پێش لە لێدوانێکی لە ڕێکخراوی چاوتاکوا، لە نیۆیۆرک بە چەقۆ کرایە ئامانج و بریندار بوو.

بە پێی راپۆرتی پۆلیسی نیۆیۆرک، ڕوشدی لە بەشی مل و گەردنیەوە کرایە ئامانج و بە کۆپتەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. لە هەمان کاتیشدا کسە هیرشبەرەکە دەستگیر کرا.

ڕوشدی بە هۆی نووسینی کتێبی قەدەغەی ئایاتی شەیتانی کەوتووەتە بەر ڕقی موسڵمانانەوە. ناوبراو لە کتێبەکەیدا سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام کردووە و لە ساڵی 1988 ەوە لە ئێران قەدەغەیە.

News Code 43140

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha