پاگەندەی وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەبارەت بە چالاکی ناڤۆکی ئێران

لیز تراس، وەزیری دەرەوەی بریتانیا پاگەندەی کردووە کە لەندەن ئەبێ ڕێگری بکات لە دەستپێڕاگەییشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، لیز تراس، وەزیری دەرەوەی بریتانیا کە بەربژێری سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتەیە، لە لێدوانێکی هەڵبژاردنیدا کە وادیارە بۆ ڕاکێشانی سەرەنجی ئەندامانی توندڕەوی پارتی موحافزەکار هاتووەتە ئاراوە، پاگەندەی کردووە کە لەندەن و کۆمەلگای جیهان ئەبێ ڕێگری بکات لە دەستپێڕاگەییشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی.

ناوبراو هەروەها پاگەندەی کردووە کە لەندەن درێژە دەداتە هاوکارییەکانی خۆی بۆ بە ئەنجام گەییشتنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەل ئێران.

ئەو پاگەندەیەی وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ئێران تا ئێستا پابەند بوونی تەواوی خۆی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ئەگەری پابەند بوونی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی ڕاگەیاندووە.

هەروەها ئێران تا ئێستا چەندین جار هەر جۆرە چالاکییەکی نائاشتیخوازانەی ناڤۆکی بە توندی ڕەت کردووەتەوە.

News Code 43134

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha