AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٠ ٠٨:٥٥

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی:

دەستکەوتە دیمۆکراتیکەکان بپارێزێت/ خێرا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بناسرێن

دەستکەوتە دیمۆکراتیکەکان بپارێزێت/ خێرا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بناسرێن

چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی دوێنێی خۆیاندا لەسەر ئەوە جەختیان کرد کە ئەبێ ڕێز بۆ بنەما و دەستکەوتە دیمۆکراتییەکان دابنرێت و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران یەکلا بکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ داوای له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان كرد، پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ دیموكراسیه‌كان و درێژه‌دان به‌ دیالۆگی بنیاتنه‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی ئێستا و راشیگه‌یاند، "پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار".

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبونه‌وه‌، له‌ میانی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا كۆمه‌ڵێك پرسی سیاسی تاوتوێ كران، له‌ پێش هه‌مویانه‌وه‌ رێڕه‌وی گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌ نیشتمانییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی خێراكردنی ته‌واوكردنی رێكاره‌ ده‌ستورییه‌كان، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار كه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌ خزمه‌تگوزاری و ئه‌منییانه‌ بكات كه‌ هاوڵاتیان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵوێستی خۆیان نوێكردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێویستی رێزگرتن له‌ داموده‌زگاكان، كه‌ پێش هه‌مویان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانانه‌، هه‌روه‌ها هه‌مو جۆره‌ ده‌ستدرێژییه‌كیان بۆ دامه‌زراوه‌كان و رێگریكردن له‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌ ده‌ستورییه‌كان ره‌تكردوه‌ته‌وه‌.

سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی "داوایان له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان كردوه‌، پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ دیموكراسیه‌كان و درێژه‌دان به‌ دیالۆگی بنیاتنه‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی ئێستا و پێكهێنانی حكومه‌تێك كه‌ توانای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی هه‌بێت كه‌ روبه‌ڕوی وڵات بونه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواری وزه‌ و كه‌می ئاو و په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی فیدڕاڵی".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی "داوا له‌ گه‌لی عێراق ده‌كات كه‌ بڕوایان به‌ یاسا و ده‌ستور و شه‌رعییه‌تی ده‌ستور هه‌یه‌، پابه‌ندی هه‌مو هه‌نگاوه‌ یاسایی و ده‌ستورییه‌كان بن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌رگریكردن له‌و ڕێبازه‌ دیموكراسییه‌ی كه‌ هه‌موان باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌".

News ID 43126

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha