ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا مستەفا شیرزادی وێڕای سەرەخۆش بە بنەی هاتنی ڕۆژانی شەهادەتی ئیما حسێن و یارانی وتی: لە شێعری زۆربەی شاعیرانی کورد بەتایبەتی شێخ ڕەزا تاڵەبانی ڕیزی خەڵکی هەلی سوننە بە نەوەکانی پێغەمبەر و بەتایبەتی ئیمام حسێن بەباشی نیشان دراوە.
ناوبراو درێژەی دا: ئیمام حسێن هی هەموو جیهانە و ناتوانرێت کەسانی دیکە لە بوونی ئیمام حسێن بێ بەری بکرێت.
ئامانجی سەرەکی سەرهەڵدانی عاشوورا زیندوو کردنەوەی ڕێنوێنی بۆ باشە و ڕێگری لە خراپەیە
مامۆستا لوقمان محەمەدیان پێش نوێژی هەینی ئەهلی سوننەی بیجاڕ وتی: ئیمام حسێن و ئەهلی بەیت و یارانی بۆ مانەوەی ئیسلام و بەرگری لە قورئان، سەرهەڵدانیان کرد.
عیشقی ئەهلی سوننە بە ئیمام حسێن بێ کۆتاییە
مامۆستا عەبدولڕەحمان خودایی پێش نوێژی هەینی بانەش، بە وتنی ئەوەی کە ئیمام حسێن هی شیعە و سوننە و هەموو مرۆڤە ئازادەکانی جیهانە، ڕایگەیاند: کۆمەڵگای ئەهلی سوننە عیشقێکی تایبەتی بە ئیمام حسێن هەیە و بەتواوەتی بەرانبەر دوژمنان دەوەستن.
شۆڕشەکان لە درێژایی مێژوو لە ڕووداوی کەربەلا دەرسیان وەرگرتووە
مامۆستا عەبدولسەلام محەمەد پێش نوێژی هەینی دێولان ڕایگەیاند: سەرهەڵدانی ئیمام حسێن بۆ سەرجەم مرۆڤەکان لە هەر دین، ئایین و فیرقەیەکدا کە بێت نمانەی سەرهەڵدان بەرانبەر ستمکارانە و ئەو ئیمامە بە ئەو فیداکارییەی وانە لەخۆبوردوویی و ئازادی بە هەموو مرۆڤەکان وتەوە.
Your Comment