بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی، دوانیوەڕۆی پێنجشەممە 13 ی گەلاوێژی 1401 لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای بەرهەمی بەشداربووان لە سێهەمین کێبڕکێی نێودەوڵەتی کاریکاتۆری کوردی بەشداری کرد. لە ئەو ڕێوڕەسمەدا کوڕی شاعێری پایەبەرزی کورد "شێرکۆ بێکەس" و کۆمەڵێک لە کەسایەتیە فەرهەنگی و هونەرییەکانی سلێمانیش تێیدا بەشداریان کرد.
بابەتی ئەم خولە لە کێبڕکێیەکان، دەموچاوی " شێرکۆ بێکەس" بوو و 68 هونەرمەندی کاریکاتۆریست لە 34 وڵاتی جیهانەوە لەوانە 28 کاریکاتۆریستی ئێرانی تێیدا بەشداریان کردووە.
بەڕێزان شەهرام شیرزادی و رەزا حەمیدی موتڵەق، هونەرمەندانی کاریکاتۆریستی ئێرانی، توانیان پلەی یەکەم و دووهەمی ئەو کێبڕکێیە وەدەست بهێنن.
Your Comment