AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٤ ١٦:٣٥

لە 3 مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا؛

بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەرەکی کوردستان بۆ 1440 ملیۆن دۆلار بەرز بووەوە

بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەرەکی کوردستان بۆ 1440 ملیۆن دۆلار بەرز بووەوە

سەرۆکی ئیدارەی بازرگانی دەرەکی ئیدارەی گشتی پیشە، کانگا و بازرگانی کوردستان وتی: بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەرەکی پارێزگا لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵ هەزار و 440 ملیۆن دۆلار بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سادق سەمەدی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەرەکی پارێزگا بریتی لە هەناردە کردن، هەناردە کردنی گومڕوکەکانی دیکە، هاوردە کردن و ترانزیت، وتی:زیاتر لە هەزار و 325 هەزار تۆن بە بڕی هەزار و 111 ملیۆن دۆلار لە سنوورەکانی پارێزگا لە ماوەی 3 مانگەی یەکەمی ساڵی 1401 هەناردەی دەرەوەی ئێران کراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ئەو ماوەیەدا 693 هەزار تۆن کاڵا بە بڕی هەزار و 230 ملیۆن دۆلار لە سنوورەکانی پارێزگاوە ترانزیت کراوە، زیادی کرد: ڕێژەی ترانزیتی ئەنجام دراو لە ئەمساڵدا لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، لە باری کێشەوە سەدا 19 و لە باری بڕەوە 28 لەسەد کەمی کردووە.

ناوبراو وتیشی: ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەرەکی لە کوردستان لە ماوەی 3 مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو، لە باری کێشەوە سەدا 24 و لە باری بڕەوە 29 لەسەد کەمی کردووە.

News ID 43050

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha