AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٣ ٠٩:٥٥

مێهر ڕاپۆرتی دا؛

گورزی ئەتۆمی تاران لە واشنتۆن/کۆتایی سەردەمی "گوشار-دانوستان"

گورزی ئەتۆمی تاران لە واشنتۆن/کۆتایی سەردەمی "گوشار-دانوستان"

هاوکات لەگەڵ پێشنیارگەلێک لەلایەن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بۆ دانوستانی دووبارە، ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران سەپاند.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: بایدن لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بەردەوام پاگەندەی ئەوەی دەکرد کە گەر ببێتە سەرۆک کۆمار، دەگەرێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران کەچی لە کردەوەدا بەس سیاسەتەکانی ترامپی شوێنگیری کردووە و هاوکات لەگەڵ گفتوگۆکانی ڤیەنا بەردەوام خەریکی سەپاندنی گەمارۆ بە سەر ئێرانە.

جۆزێف بورل: کات بۆ سازشی گرینگی زیادی کۆتایی هاتووە

جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا، لە یادداشتێکدا کە لە ڕۆژنامەی فایننەشناڵ تایمز بڵاو کرایەوە، وێڕای دانپێدانان بە شکستی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان لە دژی ئێران، وتی: دوای 15 مانگی دانوستانی چڕ و سازێنەر لە ڤیەنا و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی من گەییشتوومەتە ئەو ئەنجامە کە کەشی سازشی گرنگی زیادە کۆتایی هاتووە. ئێستاکە لە سەر مێزی دانوستانەکان، دەقێکم داناوە کە تێیدا هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و هەنگاوی ناڤۆکی بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی شرۆڤە کراوە.

لە هەمان پێوەندیشدا عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ئێرانیش لە پێشکەش کردنی پێشنیارەکانی ئێران بۆ کۆ کردنەوەی دانوستانەکان هەواڵی دابوو و وتی: ئێمە ئایدیای پێشنیاریی خۆمان بە مەبەستی هەموار کردنی ڕێگای کۆ کردنەوەی خێرای دانوستانەکان، بە لایەنەکان پێشکەش کرد.

ئەم جارەش ئەمریکییەکان لە وەڵام بە نیازپاکی ئێران گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران سەپاند بەڵام لە کەمتر لە چەند کاتژمێردا دوای ئەوە، وەڵامێکی قایمیان لە تارانەوە وەرگرت.

بەرەو پیتاندنی 190 هەزار سوو

بهرووز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: بۆ گەییشتن بە پیتاندنی 190 هەزار سوو ، فەرمانی ڕێکخستن و گەیاندنی گاز بۆ سەدان سانتریفیوژ دەرکراوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو هەنگاوەش ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان پێیان وانەبێت کە بە ئەو هەوڵانە دەتوانن لە سەر مێزی دانوستانەکان خاڵ وەربگرن.

ئیسلامی: ئیرادەی ئێران پتەوە

سەرۆکی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: بە ئەو هەوڵە نیشانی دەدەین ئیرادەی ئێمە، ئیرادەیەکی پتەوە و بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هەموو هەوڵێک دەدەین.

News ID 43044

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha