AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٣ ٠٨:٤٤

ڕۆیتێرز:

ئێران دامەزراندنی سێ تاڤگەی سانتریفیوژی IR-6 لە نەتەنز تەواو کرد

ئێران دامەزراندنی سێ تاڤگەی سانتریفیوژی IR-6 لە نەتەنز تەواو کرد

هەواڵدەری ڕۆیتڕیز پاگەندەی کرد کە ئاژانسی ئەتۆمی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بە وڵاتانی ئەندامی ڕاگەیاندووە کە ئێران دامەزراندنی سێ تاڤگەی سانتریفیوژی IR-6 لە نەتەنز تەواو کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتڕیز بە گێڕانەوە لە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاگەندەی کرد کە ئێران دامەزراندنی سێ تاڤگەی سانتریفیوژی IR-6 لە دامەزراوە پیتاندنییەکانی نەتەنز تەواو کرد.

ڕۆیتێرز هەروەها پاگەندەی کرد کە ئێران بە ئاژانسی ڕاگەیاندووە کە دەیەوێت شەش تاڤگەی بەرەی سێهەم لە یەکەیەکی نوێ لە دامەزراوە پیتاندنییەکانی سووتەمەنی نەتەنز دابمەزرێنێت.

ئەو پاگەندەی ڕۆیتێرزە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە بهرووز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی دەی گەلاوێژ لە گفتوگۆیەکدا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە فەرمانی ڕێکخستن و گەیاندنی گاز بە سەدان سانتریفیوژی نوێی دەرکردووە، وتی: ئەو سانتریفیوژانە لە جۆرەکانی مەکینەی پێشکەوتوون و پێشتریش ئەو ئاژانس لە ئەو بابەتە ئاگادار کرابووەوە.

News ID 43043

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha