بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "پاسکواله فێررارا" بەرپرسی گشتی سیاسی و ئەمنیەتی وەزارەتی دەرەوەی ئتالیا لە سەفەر بۆ تاران، لەگەڵ عەلی باقری دانوستاناکری باڵای ئێران و جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە دیدار و گفتوگۆی کرد.
لە ئەو دیدارەدا دانوستانکاری باڵای ئێران سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، ڕایگەیاند: ئامانجی دانوستانەکان دیاری کردنی شێوەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنە، هەر بۆیە ئەمریکا ناتوانێت بۆ ئێران کە ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە مەرج دیاری بکات.
باقری سەبارەت بە ڕەوتی داهاتووی دانوستانەکانیش وتی: لە ئەم دانوستانانە، ئیرادەی جیدی و ڕاستەقینەی ئەمریکا بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن تاقی دەکرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە