بەرنامەی ناڤۆکی ئێران زۆر خێرا دەچێتە پێشەوە

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەرنامەی ناڤۆکی ئێران زۆر خێرا دەچێتە پێشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەرنامەی ناڤۆکی ئێران زۆر خێرا دەچێتە پێشەوە.

ناوبراو بە بێ ئاماژە بە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هیچ جۆرە چاوەدێرییەکی بە سەریدا نییە، لە ئەو بارەوە زیادی کرد: ئاژانس دەتوانێت یارمەتیدەر بێت کە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە چەکی ئەتۆمی بسڕدرێتەوە.

گرۆسی کە بۆ بەشداری لە دەهەمین کۆنفڕانسی پێداچوونەوە بە "ئێن پی تی" لە نیۆیۆرک، وتی: بەرنامەی ئێران لە بواری سەرەڕۆیی و دەفرایەتییەوە خەریکە گۆڕانی بە سەردا دێت! هەموو چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران ئەبێ بخرێتە ژێر چاوەدێری ئاژانس.

News Code 43026

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha