بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆڕی ئەندامانی کۆمیسیۆنی مادەی 90 ئامادە بوو و دوایین دۆخی گفتوگۆکانی بۆیان شی کردەوە.
ناوبراو زیادی کرد: دڵنیاتان دەکەینەوە کە ئێمە لە وەزارەتی دەرەوە وردبین و هەستیار دەبین و مافی گەلی ئێران لە دانوستانەکان شوێنگیری دەکەین.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی: بۆ ئێمە زۆر گرینگە کە هێڵە سوورەکان لە ڕێککەوتنەکان بپارێزین و نەیانبەزێنین.
ناوبراو وتی: جارێکی دیکە جەخت دەکەم کە ئێمە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش، بەهێز و سەقامگیر جیدین و ئەگەر لایەنی ئەمریکی ڕاستیبین بێت و نەرمی بنوێنێت، دەستخستنی ڕێککەوتن نزیک دەبێت.
Your Comment