خۆپیشاندانی ئێمە دژی ھیچ کەس و لایەنێک نییە

سەرۆکی عەسائبی ئەھلی حەق بۆ خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند،یەک ھەنگاو بۆ ناو ناوچەی سەوز مەچنە ناو ناوچەى سەوزەوەو ئێوە تەنھا لە پێناوی عێراقدا خۆپیشاندان دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەیس خەزعەلی، سەرۆکی عەسائبی ئەھلی حەق ئاماژەى بەوەشکردوە، خۆپیشاندان دژی ھیچ کەس و لایەنێک نییە، بەڵکو لە پێناو عێراق و حکومەت و پەرلەمان و گەلدایە، بۆیە با دروشمەکان تەنھا لە پێناو عێراقدا بێت.

خەزعەلی داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کە ئاگادار بن ئێستا مەرجەعییەت و ھەموو عێراق و جیھان چاودێریتان دەکات، با رەنگدانەوەیەکی پڕشنگدارتان ھەبێت بە خۆپیشاندانی ئاشتییانەتان.

هەروەها جەختیش داواش دەکات کە رێگا مەدەن پێشێلکاری بەرامبەر ھێزە ئەمنییەکان بکرێت، یەک ھەنگاو بۆ ناو ناوچەی سەوز مەچنە پێشەوە، ئێوە تەنھا لە پێناوی عێراقدا خۆپیشاندان دەکەن.

News Code 43010

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha