سەدر: شۆڕشەکەی ناوچەی سەوز قۆناغی یەکەمە

ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئەو شۆڕشەی کە ناوچەی سەوزی ڕزگارکرد قۆناغی یەکەمە".

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەتویتێکدا باسی لەدۆخی سیاسیی عێراق‌و خۆپیشاندانەکانی بەغدا كردو ڕایگه‌یاند، "ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی لەسیستمی سیاسی وڵاتدا".

سه‌در له‌و تویته‌دا خۆپیشاندانەکان بەشۆڕش ناودەبات‌و دەڵێت، "داوا لەهەمووان دەکەم شۆڕشگێڕانی چاکسازیی سەربخەن، شۆڕشە خۆڕسکە ئاشتیخوازەکە وەکو قۆناغی یەکەم ناوچەی سەوزی ئازادکرد".

ئه‌وه‌شى نوسیوه‌، "ئەو شۆڕشەی کە ناوچەی سەوزی ڕزگارکرد، دەرفەتێکە بۆ گۆڕانی ڕیشەیی سیستەمی سیاسی‌و دەستورى وڵات، بۆیه‌ داوا لەهەمووان دەکەم بەهۆزو ئاسایشیشەوە کە پشتگیریی لەشۆڕشگێڕان بکەن بۆ چاکسازیی".

سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"ئەوانەی گوێیان لەهۆشداریی چاکسازی بووەو پشتگیریان نەکردووە، زیندانیی توندوتیژیی‌و میلیشیاکان دەبن".

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، له‌دواى تویته‌كه‌ى سه‌در، دۆخى بەغدا توندتر بووه‌و سەرجەم ھێزەکان خراونەتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.

News Code 42997

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha