AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٩ ١١:٥٨

بە جەخت لەسەر خێرا کردنەوەی ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەت؛

ئانتۆنیۆ گۆترێش سەبارەت بە نائارامییەکان لە عێراق نیگەرانی دەربڕی

ئانتۆنیۆ گۆترێش سەبارەت بە نائارامییەکان لە عێراق نیگەرانی دەربڕی

ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ خێرا کردنەوەی ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت، جەختی کرد کە بە نیگەرانییەوە نائارامییەکان لە ئەو وڵاتە شوێنگیری دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان شەوی ڕابردوو هاوپەیوەند بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق بەیاننامەیەکی دەرکرد.

ناوبراو لە ئەو بەیاننامەدا وێڕای پاڵپشتی لە مافی ئازادی بەیان و کۆبوونەوەی ئاشتیخوازانە داوای لە هەموو لایەنەکان کرد بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی، دوور کردن لە هەر جۆرە توندوتیژییەک و مسۆگەر کردنی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز هەوڵ بدەن.

گۆترێش داوای لە ەموو لایەن و گرووپە سیاسییەکان کرد کە لە ڕێگای گفتوگۆی ئاشتیخوازانە و بەربڵاوەوە خێرا حکومەتی نوێ پێک بهێنن.

News ID 42993

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha