بەرنامەی ئەتۆمی ئیسرائیل هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرنامەی پێشکەوتووی سەربازی ناڤۆکی ئیسرائیل و خۆ بواردن لە خستنی دامەزراوەکان بۆ ژیر چاوەدێری ئاژانس و نەچوونە ڕیزی گرێبەستی قەدەغەی پەرەپێدانی هەڕەشە لە دژی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە زنجیرە تویتێکدا بە ئاماژە بە دەست نیشان کردنی موحسێن نەزیری ئەسل وەکوو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڤیەنا و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزی ئەتۆمی، ئارەزووی سەرکەوتن بۆ نوێنەری ئێران لە ئەو پۆستە دەکەین.

ناوبراو هەروەها لە تویتێکی دیکەدا نووسی: بەرنامەی پێشکەوتووی سەربازی ئەتۆمی ئیسرائیل و بەردەوام بوونی لە خۆ بواردن لە خستنە ژێر چاوەدێری دامەزراوە ناڤۆکییەکانی و نەچوونە ڕیزی گرێبەستی پەرەپێنەدان، هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتییە. چاوەڕوانی دەکرێت ئاژانس بە پێی ئەساسنامەکەی لە ئەو بارەوە کردەوە بنوێنێت.

News Code 42976

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha