بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆپتەرێکی جۆر سکۆرسکی سوپای تورکیا لە ناوچە شەفتا بریندارا لە زاپ کەوتە خوارەوە.
ناوەندی هەواڵگری هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لقی سەربازی پەکەکە بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند کە ئەو کۆپتەرە کە بەدوای هێلی بێرنی سەربازانی تورکیا لە ناوچە زاپ بوو، لەلایەن هێزەکانی هەپەگەوە لە مەودایەکی نزیک کرایە ئامانج و بەر بووەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند کە هەموو ئەو کەسانەی کە لە ناو کۆپتەرەکە بوون، کوژراون.
تا ئێستا حکومەتی تورکیا ئەو هەواڵەی پشت ڕاست نەکردووەتەوە.
Your Comment