مووشەکەکانی بەرخۆدان توانای پێکانی هەموو ئامانجەکانی ئیسرائیلی هەیە

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە بە بۆنەی چلەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەو بزووتنەوە لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ئەو گفتوگۆیەدا وتی: دوژمن لە شەڕی 33 ڕۆژەدا تێگەییشت کە بەرەوڕوو بوونەوەی بەرخۆدان مەترسیدارە و توانای بەرخۆدان لە سنوورەکان چووەتە دەرەوە و هەر جۆرە هەوڵێک لە دژی لوبنان لەگەڵ کاردانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ناوبراو وتیشی: بە پێی بەڵگەکان لە ساڵی 1948 ەوە تا ئێستا حکومەتی لوبنان توانای بڕیاری گونجاو بۆ پاراستنی لوبنانی نییە کەواتە بەرخۆدان ناچارە کە ئەو بڕیارە بدات.

توانایی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی حزبوڵڵا

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا ڕایگەیاند: ئێمە جۆرێک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانمان هەیە کە دەتوانێت بە بێ ئەوەی کە دوژمن بتوانێت تێکیبشکێنێت، بڕوات و بگەڕێتەوە. لە ساڵانی ڕابردوو چەندین جار چووەتە فەلەستین و گەڕاوەتەوە و دوژمن نەیتوانیوە تێکیبشکێنێت.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی کە خوازیاری شەڕ نین بەڵام ترسیشمان لێی نییە و تا کاتێک کە ئیسرائیل ئیزنی هەڵکۆڵینی نەوت و گازی لوبنانمان پێنەدات ئەوا ئێمەش ئیزن نادەین ئیسرائیل نەوت و گازی دزراو بباتە دەرەوە.

هەڵوێستی ئێران هەمبەر فەلەستین

سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی کرد: هەڵوێستی ئێران هەمبەر پرسی فەلەستین هەڵوێستی هزری و ئایینییە و سیاسی نییە و چاوەڕوانی پاداشت و خەڵات نییە و هەر ئەو هەڵوێستەش بووەتە هۆی دروست بوونی قەیرانی زۆر بۆ ئەو وڵاتە لە ناوچەکە.

News Code 42928

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha