AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٩ ١٦:٠٩

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی جیهانی نزیک کردنەوەی ئایینەکان:

دوژمنان لە یەکگرتنی ئۆمەتی ئیسلامی دەترسن

دوژمنان لە یەکگرتنی ئۆمەتی ئیسلامی دەترسن

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی جیهانی نزیک کردنەوەی ئایینە ئیسلامییەکان وتی: دوژمنان لە یەکگرتنی ئۆمەتی ئیسلامی ترسیان هەیە و لە هەمان پێوەندیدا هەموو توانی خۆیان بۆ دروست کردنی کێشە لە نێوان موسڵمانان دەخەنە گەڕ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولەوی ئێسحاق مەدەنی ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی شرۆڤەی کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی کە لە ناوەندی گەورەی سنە بەڕێوە چوو، وتی: ئیسلام لە کوردەکان سوودی زۆری بینیوە و بەختەوەرانە خەڵکی بەغیرەتی کورد ڕۆحیەی ئیسلامییان هەیە.

ناوبراو وتی: ئەمڕۆکە بۆ یەکگرتوویی کاری زۆر ئەنجام دراوە بەڵام ئایا دوای شۆڕش لە سژی یەکگرتوویی کار دەکرا یان پێش شۆڕش؟ ئایان هەموو مێدیاکانی جیهان پێش لە شۆڕش لە دژی ئێران قسەیان دەکرد و ئایا پێش لە شۆڕش داعش پێک دەهاتن و ئەو هەموو ئیمکاناتە دەخرایە بەر دەستی دژە شۆڕش بۆ دروست کردنی کێشە و ئاڵۆزی ؟

مەولەوی ئێسحاق مەدەنی زیادی کرد: ئەم ڕۆژانە هەموو جیهان شەڕی لە دژی ئێرانی ئیسلامی گرتووەتە بەر و موستەکبران دەستیان داوەتە دەستی یەکەوە بۆ لەناوبردنی یەکگرتوویی لە نێوان شیعە و سوننە.

News ID 42864

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha