AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٩ ١١:٥٥

بە بەشداری زانایانی هەرێمی کوردستان؛

یەکەم کۆنگرەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە سنە دەستی پێکرد

یەکەم کۆنگرەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە سنە دەستی پێکرد

یەکەم کۆنگرەی ناوچەی یەکگرتوویی ئیسلامی بە ئامادەبوونی زانا و مامۆستایانی ئەهلی سوننە و شیعەی ئێران و کۆمەڵێک لە زانایانی هەرێمی کوردستان لە سنە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام عەبدولڕەزا پوورزەهبی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگای کوردستان ڕۆژی چوارشەممە لە یەکەم کۆبنوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە سنە وتی: کوردستان جێگای گیانفیداییە گەورەکانە و بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لەلایەن کۆمەڵەی جیهانی نزیک کردنەوەی ئایینەکان لە ئەو پارێزگای جێگای دەسخۆشییە.

ناوبراو زیادی کرد: هیوادارین ئەو کۆبوونەوە ببێتە هۆی تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی لە نێو ئۆمەتی ئیسلامی.

یەکەم کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لەژێر ناوی "کوردستان، نمانەی بەدی هاتنی یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی و پێکەوەژیانی ئێتنیک و ئایینەکان" 29 ی پووشپەڕی 1401 لە دوو بەشی سەرلەبەیانی و دوانیوەڕۆ لە کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ئەو کۆبوونەوە بە بەشداری زانایانی پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژاوا و زانایانی هەرێمی کوردستان بە میوانداری سنە بەڕێوە دەچێت.

بڵاو کردنەوەی لێدوانی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیکەی بەرنامەکانی ئەو کۆبوونەوە دەبێت.

News ID 42858

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha