هەناردە کردنی گازی ئێران بۆ تورکیا 25 ساڵی دیکە درێژ کرایەوە

لە حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاوکاری ئێران و تورکیا، ڕێکارەکانی بەرز کردنەویە ئاستی پێوەندی نێوان تاران و ئەنقەرە لە بوارە جیاوازەکان تاوتوێ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا، ڕۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی ڕەئیسی و ئەردۆغان و بەرپرسانی دیکەی دوو وڵاتەکە بە میوانداری ئێران بەڕێوە چوو.

لە ئەو کۆبوونەوە بە ئاماژە بە بەرز کردنەوەی 60 لەسەدی ئاستی پێوەندییەکانی ئێران و تورکیا لە یەکساڵی ڕابردوو لە بوارەکانی چێ کردنی پارکی زانست و تەکنۆلۆژیا، هاوکاری لە بەشی ژینگە، ڕادەست کردنەوەی تاوانباران، چارەسەری کێشەی خۆڵبارینەکان، گەشەی هاوکاری لە بواری وزە، ئابووری و وەرزشی و ئاسانکاری لە بواری بانکی و سەرمایەدانەری جەختیان کرد.

هەروەها لە ئەو کۆبوونەوە ئێران ئامادەیی خۆیی بۆ دابین کردنی وزەی پاوەجێ بۆ تورکیا لە ڕێگای هەناردە کردنی گازەوە ڕاگەیاند. لە ئەو بارەوە ڕێککەوتن کرا کە گرێبەستی هەناردە کردنی گازی ئێران بۆ تورکیا بۆ 25 ساڵی داهاتوو و بەرز کردنەوەی ئاستی هەناردە کردنی گاز واژۆ بکرێت.

News Code 42853

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha