دابەش کردنی 40 هەزار ژەم خۆراک لە نێو کەسانی خاوەن پێداویستی لە کوردستان

بەرپرسی گشتی ئەرکانی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام خومەینی کوردستان لە دەسپێکی هەڵمەتی ئێحسانی غەدیر لە ئەو پارێزگا و دابەش کردنی 40 هەزار ژەم خۆراک لە نێو کەسانی خاوەن پێداویستی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی تاڵبی ڕایگەیاند: وەکوو ساڵانی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ هاتنی جێژنی غەدیر و بە هەوڵی دامەزراوەی بنیاتی ئێحسانی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام لە پارێزگای کوردستان بە هاوکاری و بەشداری زیاتر لە 50 گرووپی جەهادی و ڕێکخراوە خێرییەکان، 40 هەزار ژەم خۆراکی گەرم لە نێوان بنەماڵە خاوەن پێداویستییەکان دابەش دەکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام لە سەرەتای کۆرۆناوە تا ئەمڕۆ بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر لەوانە دابەش کردنی پاکێجی خۆراکی، جەهیزیە، پێداویستی قوتابیان، پاکێجی پرۆتۆئینی، ئامێری سارد کەرەوە و گەرم کەرەوە لە پاڵ بنەماڵە پێداویستەکانی کوردستان بووە.

News Code 42825

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha