بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەنوەر رەشیدی شارەوانی سنە رایگەیاند کە سنە شاری داهێنەری مۆسیقایە و ئەمە نازناوێکی پڕیایەخە.
وتیشی: شارەوانیی سنە ماڵی کۆچکردوو مامۆستا حەسەن کامکار هونەرمەندی ناوداری مۆسیقای کڕیوە و بریارە بیکاتە مۆزەخانە و بنکەی فەرهەنگیی بۆ مۆسیقا.
رەشیدی رایگەیاند هونەر ومۆسیقای کوردستان و بە تایبەت شاری سنە شانازی بە بنەماڵەکانی وەک کامکارەکان و عەندلیبی و ..... دەکات.
Your Comment