AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٣ ١٥:٣٧

ئەندامێکی یەکێتی نیشتیمانی:

چوار چێوەی هەماهەنگی گوشاری خستۆتە سەر پارتی و یەکێتی

چوار چێوەی هەماهەنگی گوشاری خستۆتە سەر پارتی و یەکێتی

ئەندامێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە جووڵەی سیاسی و‌گوشار لە سەر پارتی و یەکێتی بۆ ناساندنی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد هەرکی لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەلمەعلوومە وتی: کەشی سیاسی نێوان دوو پارتی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان چەقبەستووە و پارتی و یەکێتی سوورن لە سەر کاندیدەکانی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

ئەحمەد هەرکی وتیشی: لە ئێستا چوار چێوەی هەماهەنگی شیعە و کەسایەتییە سیاسییەکان گوشاریان خستۆتە سەر پارتی و یەکێتی بە زووترین کات کێشەکانیان لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق چارەسەر بکەن.

ئەوەشی وت کە ئەگەری ئەوە هەیە وەک ساڵی 2018 هەر کام لە پارتی و یەکێتی کاندیدی خۆیان هەبێت و هەروەها ئەو ئەگەرەش هەیە کە مەجلیس سەرۆک وەزیر هەڵبژێرێت.

News ID 42782

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha