تێکشاکاندنی گرووپێکی چەکداری تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژاوای ئێران

بە وشیاری و چاوەدێری هەواڵگری، گرووپێکی چەکداری تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژاوای ئێران لەلایەن هێزەکانی قەرارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای هێزی زەوینی سپا تێکشکێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای هێزی زەوینی سپا لە ڕاگەیێندراوێکدا لە تێکشکاندنی گرووپێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژاوای ئێران هەواڵی دا.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: بە خەڵکی قارەمانی ئێران ڕایدەگەیێنین کە بە یاری خودا، گرووپێکی چەکداری تیرۆریستی کە دەیانەویست لە سنووری باکووری ڕۆژاواوە بێنە ناو ئێران و ئۆپراسیۆنی خراپکارانە ئەنجام بدەن، لە سنووری شاری سەڵماس کەوتنە داوی هێزەکانی قەرارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای هێزی زەوینی سپا لە ناوچەی سنووری.

لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا گرووپە تیرۆریستییەکە بەتواوەتی تێکشکێندرا و ژمارەیەک جیهازات و تەقەمەنی کەوتە دەستی سەربازانی ئیسلام.

شیاوی باسە کە لە ئەو ئۆپراسیۆنە هیچ خەسارێک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوت.

News Code 42719

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha