AP ١٤٠١ پووشپەڕ ١٧ ١٥:١٩

ئیبراهیم ڕەئیسی :

کوردستانییەکان بە درێژایی مێژوو سنوورەوانی ئەمانەتدار بوون

کوردستانییەکان بە درێژایی مێژوو سنوورەوانی ئەمانەتدار بوون

سەرۆک کۆمار وتی: کوردستانییەکان بەردەوام بە درێژایی مێژوو سنوورەوانی ئەمانەتدار بۆ وڵات بوون و ئەبێ هەموو ئێرانییەکان پێزانی دلێریەکانی ئەو خەڵکە بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە نێو خەڵکی شاری سەقز ڕایگەیاند: سەقز مێژوو، فەرهەنگ، شارستانیەتی گەورەی هەیە و دەتوانین ئاماژە بکەینەسەر گیانفیداییەکان، دلێرییەکان و شۆڕشگێڕییەکانیان.

ناوبراو زیادی کرد: خەڵکی کوردستان بە درێژایی مێژوو سنوورەوانانێکی ئەمین بوون و باوکان و دایکانی سەقزی دلێرانە لە بایەخەکانی شۆڕش بەرەڤانیان کرد و ئەبێ ڕێز، کەسایەتی و پێگەی ئەو پیاوە گەورانە نە بەس لە کوردستان بەڵکوو ئەبێ لەلایەن هەموو ئێرانییەکانەوەی ڕێزی لێ بگیردرێت.

سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: ئەبێ لە نزیکەوە لەگەڵ کێشەی خەڵک ئاشنا ببیننەوە و کێشەکان هەست پێبکرێت.

رەئیسی وتیشی: لە کوردستان و سەقز دەفرایەتی باشمان هەیە و چالاک بوونەوەی ئابووری کشتوکاڵی، کانگا، گەشتیاری و ئابوورییە ئۆنلاینەکان دەتوانێت ببێتە هۆی دروست کردنی هەلی کار و بەرهەمهێنان و زانست بنەما.

چالاک کردنەوەی ئابووری گەشتیاری لە بەرنامە گرینگەکانی دەوڵەت بۆ پارێزگای کوردستانە.

News ID 42709

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha