بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عامر فەیاز وتی: بەغدا دەیەوێت کۆبوونەوەی نێوان عەرەبستان و ئێران بەڕێوەببات و چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە پەیوەندی دوو وڵات دووبارە زیندوو بێتەوە.
وتیشی: کارناسان پێیان وایە کە نێوبژیوانیی عێراق یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەی تاران و ڕیاز کە تا ئێستا کێشەی زۆری بۆ ناوچەکە ساز کردووە.
راشیگەیاند: عێراق سەرکەوتوو بووە لە نزیک کردنەوەی روانگەی عەرەبستان و ئێران و بەمزوانەش بەرپرسانی دوو وڵات لە عێراق دیداریان دەبێت.
ئەوەشی وت کە عێراق لە پەیوەندی خراپ و ناکۆکی نێوان عەرەبستان و ئێران زەرەرمەند بووە.
Your Comment