پارتی دژی بەربژێری بوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرییە

ئەندامی باڵای پارتی دیمۆکرات لەسەر دژایەتی ئەو پارتە لەگەڵ بەربژێر بوونی نووری مالیکی، ڕێبەری باڵای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ سەرۆک وەزیری عێراق جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، عەبدولسەلام بەرواری داوای لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرد، بۆ ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە شەقامەکانی عێراق نووری مالیکی نۆ پۆستی سەرۆک وەزیری عێراق بەربژێر نەکات.

بەرواری وتی: حکومەتێک کە نووری مالیکی لە عێراق پێکی بهێنێت، حکومەتێکە کە مردوو لەدایک دەبێت.

شیاوی باسە کە تورکی جدعان یەکێک لە ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشتر وتبووی کە زیاتر لە هەشتا لەسەدی ئەندامانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پاڵپشتی لە بەربژێر بوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری دەکەن.

News Code 42678

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha