مەترسیی پاکتاو کردنی ڕەگەزی کوردی سووریا لە ئارادایە

پاتریک کۆکبرن هۆشداریی دا لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی لەلایەن تورکیاوە لە دژی کوردستانی سووریا، ڕەوتی پاکتاو کردنی ڕەگەزی دوو ملیۆن حەشیمەتی کورد تەواو دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاتریک کۆکبرن، شرۆڤەکاری پرسی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕاپۆرتێکدا کە لە گۆڤاری ئای نیوزی بریتانیا بڵاو بووەتەوە، نیسبەت بە دەرەنجامەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا هۆشداریی داوە.

ناوبراو کە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ژیانی بنەماڵەیەکەی کوردی سووریای وەسف کردووە، ئامانجی سەرەکی تورکیا لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە باکووری سووریای دەرکردنی هەموو کوردەکانی دانیشتووی ئەو ناوچە وەسف کرد.

کۆکبرن کە 9 کتێبی سەبارەت بە پرسە جیاوازەکان لەوانە داعش نووسیوە و یەکێک لە کتێبەکانی لە ڕیزی پڕفرۆشترین کتێبەکانە، چڕ کردنەوەی هەڕەشەکانی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریای یەکێک لە پاشهاتەکانی قەیرانی ئۆکراینا وەسف کردووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەموو شارە کوردنشینەکانی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە داگیر کراوە، کراوەتە ئامانجی پاکتاو کردنی ڕەگەزی، هۆشداریی داوە کە ئەگەر ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی ئەنقەرە لە کوردستانی سووریا بەڕێوە بچێت، ئەگەری هەیە حەشیمەتی دوو ملیۆنی کوردەکانی سووریا لە ئەو وڵاتە بچنە دەرەوە.

News Code 42648

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha