AP ١٤٠١ پووشپەڕ ١٢ ١٥:٥٣

راپۆرتی تایبەتی مێهر؛

گێڕانەوەی دوو دایکی کورد لە کیمیابارانی سەردەشت

گێڕانەوەی دوو دایکی کورد لە کیمیابارانی سەردەشت

لێکەوتەکانی بوردمانی کیمیایی ڕژێمی بەعس کە لە سەردەمی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز بەسەر خەڵکی سنوورنشیندا پرژاندی، هێشتاش لە هەناسەکانی گیانبازان ئاشکرایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بوردمانی کیمیایی سەردەشت جەنایەتێکی جەنگی بوو کە ڕژێمی بەعس لە 7 ی پووشپەڕی ساڵی 1366 ئەنجامی دا و بووە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەک لە ژنان و پیاوان و منداڵانی بێ پەنا، شەهید ببن و هەندێکیشیان بریندار ببن.

ئێستا دوای تێپەڕ بوونی 35 ساڵ لە ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، بریندارەکانی بوردمانی کیمیایی هێشتا بە پاشهاتەکانی ئەو ڕووداوەوە ژیان دەکەن.

لە نێو گینبازانی کیمیایی، دایکانێک هەن کە هەندێک بابەتی نەوتراوی تاڵیان لە ئەو ڕۆژانە هەیە. دایکانێک کە بۆ ڕزگار کردنی گیانی منداڵەکانیان، هەموو هەوڵێکیان داوە.

پەروین کەریمی لەدایک بووی 1345 ە.

ئو جۆرە کە ئەو دەیڵێت، پێش لە شەڕ دانیشتووی تاران بوون، بەڵام لە سەردەمی شەڕ شەڕ لەگەڵ هەموو ئەندامانی بنەماڵە دەچنەوە سەردەشت تا یارمەتیدەری هاووڵاتیەکانیان بن.

باوکی خاتوو کەریمی، لە گەورەکانی سەدەشت بووە و هەر بۆیە، بۆ خەڵکی ئەو ناوچە، جێی ڕێز بوون.

ڕۆژی ڕووداوەکە، خەڵکێکی زۆر لە حەوشی ماڵەکەی ئەوان بوون و یەکێک لە بۆمبە کیمیاییەکان ڕێک لە ناوەڕاستی ماڵەکەی ئەوان دەکەوێتە خوارەوە.

خانمی کەریمی بە بێ ئەوەی کە بزانێت خۆی بەر بۆمبی کیمیایی کەوتووە، دەچێتە یارمەتی منداڵان و تێدەکۆشێت جلەکانیان تەڕ بکات.

ئەو لەگەل بنەماڵەکەی بەەو مەهاباد دەکەوێتە ڕێ، بەڵام لێکەوتەکانی گازی خەردەل ئیزن نادات سەلامت بمێنێت و دەچێتە غەیبووبە.

پیرۆزە راوەش، یەکێکی دیکە لە ئەو دایکانەیە کە گیانبازی کیمیاییە.

ئەو خەڵکی مەریوانە و ئەو ڕۆژە کە ناوچەکە کیمیاباران کرا، خانمی راوەش، لەگەڵ هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی لە ماڵەوە بوون.

کاتێک دووکەڵی چڕی بۆمبەکانیان بینی، لەگەڵ بنەماڵەکەی بەرەو دەشت و چیا دەڕۆن، بەڵام...

بیستنی بیرەوەری گیانبازانی کیمیایی بەتایبەتی خەڵکی بێ پەنای سنوورنشین، دەتوانێت وێنەی خەڵکانێک بێت کە بوونەتە قوربانی هێزی ئیستکباری.

News ID 42643

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha