بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،فه‌رهاد شامى بەڕێوەبەری ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شارپرێس هۆشداریی ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەگەر تورکیا هێرشبکاته‌سه‌ر كوردستانی سووریا ئه‌گه‌رى هه‌یه هەسەدە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش بوەستێنێت".
ده‌شڵێت:"ئێمە هەمیشە پێشبینی جەنگ دەکەین له‌گه‌ڵ توركیا، بەڵام ئەوەی جەنگ بوەستێنێتو داگیرکاریی بوەستێنێت، بەرخۆدانی ئێمەیە، نه‌ك فشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ئهنقەره".
مهترسیهكى گه‌وره‌ش ئاشكراده‌كات له‌باره‌ى هێرشى پێشبینیكراوى توركیاوه بۆسه‌ر ناوچە کوردییەکانی سووریا و ده‌ڵێت:"ئەگەری ئەوە هەیە چەندین یه‌كه‌ى ئاماده‌كراوى داعش لەڕێگەی ئەو چه‌كدارانه‌وه كه توركیا له‌ناو سوریادا به‌كاریانده‌هێنێت هه‌وڵى هاتنه ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئێمه بده‌ن، چونكه چەندین بەڵگەنامەو ڕاپۆرتى سه‌لمێنه‌رمان له‌به‌رده‌ستدایه، ژمارەیەکی زۆر لەئەندامانو فەرماندەکانی داعش، لەو ناوچانەی كه تورکیا داگیریى كردون بوونیان هه‌یه‌و خۆیان مه‌ڵاسداوه بۆ په‌لاماردانى ناوچە کوردییەکان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى په‌لاماره‌كانى توركیادا".
بۆچوونی ئێوە