بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەمەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییە دوولایەنەکان، گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و بابەتە نێودەوڵەتییەکان بەرەو دیمەشی پێتەختی ئەو وڵاتە کەوتەڕێ.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە شەوی ڕابردوو لە سەفەری حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان بۆ سووریا هەواڵی دا و ئامانج لە ئەو سەفەرەی تاوتوێ کردنی پێوەندییە دوولایەنەکان و گفتوگۆ لەسەر بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وەسف کرد.
بۆچوونی ئێوە