سێهەمین فێستیڤاڵی شێلک لە سنە بەڕێوە دەچێت

فەرمانداری سنە لە بەڕێوەچوونی سێهەمین فێستیڤاڵی شێلک لە گوندی شیان سەر بە ناوچەی سیروان لە ئەو شارە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن عەسکەری ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: دوای ڕاوەستانی دوو ساڵە بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا، ئەمساڵ سێهەمین فێستیڤاڵی شێلک لە گوندی شیان بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: شێلک یەکێک لە سەرەکی ترین بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی شاری سنە و بەتایبەتی ناوچەی سیروانە کە بە بەڕێوەچوونی ئاوەها فێستیڤاڵێک، جگە لە ناساندنی دەفرایەتی و تواناییەکانی بەشی کشتوکاڵی، گەشتیاری ئەو شارەش زیاتر گەشە دەکات.

News Code 42614

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha