AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٨ ١٩:٠٣

ڕێککەوتنی سێ قۆڵی لە قۆناغی تاقی کردنەوە؛

تورکیا داوای ڕادەست کردنەوەی 33 "تیرۆریست"ی لە فەنلاند و سوید کرد

تورکیا داوای ڕادەست کردنەوەی 33 "تیرۆریست"ی لە فەنلاند و سوید کرد

چەند کاتژمێر پێش ئێستا دوای ڕێککەوتنی سێ قۆڵی، دەوڵەتی تورکیا داوای لە فەنلاند و سوید کرد ژمارەیەک تیرۆریست و دژبەری ئەنقەرە رادەست بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی تورکیا دەڵێت بە پێی ڕێککەوتنێژ کە ڕێگای بۆ تەڤل بوونی فەنلاند و سوید بە ڕێکخراوی ناتۆ هەموار کردووە، ئەنقەرە داوای ڕادەست کردنەوەی 33 تیرۆریستی لە ئەو دوو وڵاتە کردووە.

ئەو جۆرە کە هەواڵدەری فەڕەنسا ڕاپۆرتی داوە لە کۆبوونەوەی دوێنێی بەرپرسانی تورکیا، فەنلاند، سوید و ئەمینداری گشتی ناتۆ لە شاری مادرید، سەرەنجام، ئەردۆغان لە باتی مسۆگەر کردنی چەند بابەتی ئەمنیەتی لەلایەن ئەو دوو ولاتەوە، تەڤل بوونیانی بە ڕێکخراوی ناتۆ قبووڵ کرد.

نووسینگەی سەرۆک کۆماریی تورکیا ڕایگەیاند : ئەنقەرە ئەوەی کە مەبەستی بوو لە ئەو ڕێککەوتنە، دەستی خست.

بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا وتی: لە ئەو ڕێککەوتنە بەدوای ڕادەست کردنەوەی 12 تاوانبار لە حکومەتی فەنلاند و 21 تاوانبار لە حکومەتی سویدین ک ئەندامی گرووپی فەتحوڵڵا گولەن و پەکەکەن.

News ID 42602

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha