بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى كاندیدى داهاتوى پۆستى سه‌رۆك وهزیرانو سه‌رۆك كۆماره‌وه ئاشكرادهكاتو ڕاشیدهگهیهنێت، "پارتى‌و یه‌كێتى خۆیان ڕێكده‌كه‌ون كێشه‌مان نییه، ئه‌گه‌رنا ئێمه بڕیارى خۆمان هه‌یه".
فازڵ موات سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، "سه‌رجه‌م حزبه‌كانى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه نورى مالیكى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووبێت، چونكه پێیانوایه ده‌توانێت ئه‌وكێشانه چاره‌سه‌ربكات كه له‌ئێستاى عێراقدا بونیان هه‌یه".
سه‌ركرده‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئه‌وان هیواخوازن پارتى‌و یه‌كێتى له‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆك كۆمار بگه‌نه ڕێكه‌وتن، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر ئهوهشنهكرا پشتیوانى كاندیدى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كه‌ین، چونكه یه‌كێتى هاوپه‌یمانمانه".
له‌عێراق هه‌شت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕیوه‌و تائێستاش نه‌توانراوه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆك وهزیرانو سه‌رۆك كۆمارى داهاتوو بگه‌نه ڕێكه‌وتن
Your Comment