کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان بۆچی هەرێمی کوردستان بەجێدێڵن

شارەزایەکی بواری نەوتیی عێراقی هۆکارەکانی پشت کشانەوەی بەشێک لە کۆمپانیا بیانیه‌كانی بواری نه‌وت لەهەرێمی کوردستان ئاشكرا ده‌كات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەکر جەعفەر شارەزای بواری نەوتی عێراقی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "کشانەوەی خێرای کۆمپانیا نەوتییەکان لە کێڵگە نەوتیی و غازییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ پەیوەندییەکانی بە بوونی مەترسیی ئەمنیی یان نیگەرانییەکی تایبەتەوە نییە، بەوپێیەی ئەو کۆمپانیایانە پێشتر لەچەندین ناوچەی ناسەقامگیری لەسەرانسەری جیهان کاریان کردووە".

وتیشی: "کۆمپانیاکان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە دەرهێنانی نەوت لەهەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی یاسایی نییە و دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بەبڕیارێکی فەرمیی ئەو بابەتەی یەکلایی کردۆتەوە، بۆیە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ئەو ژینگەیەی لەهەرێمی کوردستان کاری تێدا دەکەن نایاساییە و رەنگە لەداهاتوودا تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوتی عێراقیان لەڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بدرێتەپاڵ".

بە وتەی جەعفەر، هەرچەندە ئەو کۆمپانیایانە داهاتێکی زەبەلاحیان لە کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان دەستدەکەوێت، بەڵام نایانەوێت لەسەر دۆسیەی نایاسایی لەگەڵ بەغدا بکەونە کێشەوە کە رەنگە لەسەر ئاستی جیهان زیانی گەورە بە ناو و ناوبانگیان بدات.

ده‌شڵێت: "لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا 3 بۆ 4 کۆمپانیای دیكه‌ی بیانی لەهەرێمی کوردستان دەکشێنەوە، کە هەندێکیان لە پڕۆژەی لاوەکییدا کاردەکەن."

News Code 42598

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha