دانانی ژمارەیەک سانتریڤیۆژی نوێ لە سایتی ئەتۆمی فێردۆ

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند: دانانی ژمارەیەک سانتریڤیۆژی نوێ لە سایتی ئەتۆمی فێردۆ بە گوێرەی پلانی کردەوەی ستراتێژیک و بۆ تەواو کردنی زنجیرەکانە بە پێی ئامانجەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی وتی: لە بەشە جۆراوجۆرەکانی وەک کشتوکاڵ و پیشەی خۆراک کەڵک لە زانستی ئەتۆمی وەرگیراوە.

وتیشی: ئێستا لە دۆخێکداین کە پیشەی ئەتۆمی لە هەموو بەشەکانی نەوت، گاز و پترۆکیمیا دەتوانێ ڕۆڵ ببینێت و کاریگەریی هەبێت.

ڕاشیگەیاند: سەبارەت بەو هەواڵانەی لە سەر دانانی سانتریفیۆژی نوێ لە بنکەی ئەتۆمی فئردۆ بڵاو بووەتەوە دەبێ بڵێم ئەم بابەتە بە گوێرەی پلانی کردەوەی ستراتژیک و تەواو کردنی زنجیرەکان بە گوێرەی ئامانجەکانی یاسا پێوشوێن گیری کراوە.

News Code 42586

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha