ڕەئیسی: پێوەندی ئێران و عێراق ئاسایی و نەریتی نییە

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ وڵاتی عێراق لە نزیکترین دراوسێیەکان بە ئێرانە، وتی: پێوەندی ئێمە لەگەڵ عێراق، ئاسایی و نەریتی نییە، بەڵکوو فەرهەنگی و قووڵە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتی: زیاترین پێوەندمان لە نێوان وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ عێراق هەیە و سەبارەت بە پێوەندی سیاسی و ئابووری نێوان ئەو دوو وڵاتە گفتوگۆ کرا و بڕیار درا پێوەندییەکان زیاد بکرێنەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ وڵاتی عێراق لە نزیکترین دراوسێیەکان بە ئێرانە، وتی: پێوەندی ئێمە لەگەڵ عێراق، ئاسایی و نەریتی نییە، بەڵکوو فەرهەنگی و قووڵە.

ڕەئیسی زیادی کرد: لە دیدارێکدا کە هەبوومان سەبارەت بە ڕێگای ئاسنی شەلەمچە و بەسرە گفتوگۆ کرا و هەروەها بڕیار درا بۆ ئاسانکاری پێوەندی دراوی لە نێوان دوو وڵاتەکە هەنگاوی نوێ هەڵبگیردرێت.

سەرۆک کۆمار لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە حەزی خەڵکی ئێران بۆ زیارەتی مەزاری ئیمام حسێن و شوێنە پیرۆزەکان وتی: ئاسانکاری سەفەر لە لایەن حکومەتی عێراقەوە و ئەوەی کە زیارەتکارانی ئێران لە ڕێگای زەوینی و ئاسمانییەوە بتوانن بە هەڵوەشاندنەوەی ڤیزە بە ئاسانی بتوانن زیارەتی مەزاری ئیمام حسێن بکەن، جێگای دەسخۆشییە.

ناوبراو زیادی کرد: پێوەندی دوو لایەنە و ناوچەیی نێوان عێراق و ئێران دەتوانێت لە ڕۆڵگێڕانی دوو وڵاتەکە لە ناوچەکە و پرسە نێودەوڵەتیەکان زۆر کاریگەر بێت.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە ئەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەڤانییە جەختی کرد کە لە ڕۆژانی ئەربەعین بە هەموو توانمانەوە لە خزمەت زیارەتکاران دەبین و پێشوازیان لێ دەکەین.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: ڕێککەوتنمان کرد کە بە شێوەی هاوبەش بۆ سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە هەوڵ بدەین.

کازمی وتیشی: دوو وڵاتەکە ڕێککەوتنیان کرد کە پاڵپشتی خۆیان لە ئاگربڕ لە یەمەن و پێداویستی گفتوگۆ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕێک کە داوێنی خەڵکی یەمەنی گرتووەتەوە، ڕابگەیێنن.

News Code 42561

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha