مەندی و هەڵاوسانی ئابووری، گەورترین ڕکابەری ئەردۆغان

کۆمەڵگای تورکیا لە پرسی هەڵبژاردنەکاندا تووشی چەند جەمسەری بووە و لایەنگرانی پاراستنی دۆخی ئێستا، خەریکی دوورکەوتنەوە لە ئەردۆغانن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: پرسە سیاسییەکانی چەند مانگی دوایی لە تورکیا تا ڕادەیەک توند و پڕ لە هەرا بووە کە گوایە هەڵبژاردن نە ساڵی داهاتوو بەڵکوو سبەینێ بەڕێوە دەچێت. سەفەری پەرلەمانتاران لە پارتە جیاوازەکانەوە لەگەڵ خەڵک لە ئارادایە. لەلایەکی تریشەوە بەرز بوونەوەی ژمارەی هاوپەیمانییەکان لە نێوان پارتە جیاوازەکان نیشانی دەدات کە ماراتۆنی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا پێش لە کاتی ئاسایی خۆی دەستی پێکردووە. هەر بۆیە ساڵی داهاتوو لە بواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە سەرتاسەرییەکانەوە بۆ پارتی دەسەڵاتداری تورکیا، ئەردۆغان و دژبەر و ڕکابەرەکانی ساڵێکی هەستیار دیارە.

بەڵام پرسیارێکی گرینگ لە ئارادایە. ئەوەی کە جیاواز هەڵبژاردنەکانی 2023 لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوو چییە؟ لە وەڵامی ئەو پرسیارە ئەبێ سەرەتا ڕۆڵی هەندێک لە هۆاکرەکانی کەم بوونەوەی خۆشەویستی پارتی داد و گەشە، لە سێ ساڵی دوایی تاوتوێ بکەین؛ دو هۆکاری سەرەکی لە کەم بوونەوەی خۆشەوەیستی ئەردۆ‌غان و پارتەکەی هەیە.

یەکەم هۆکار نەتوانینی حوکمەت لە بەڕێوەبەرایەتی قەیرانە کە نموونەکەی لە هاوینی ساڵی ڕابردوو لە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی تورکیا دەرکەوت. دووهەم هۆکار بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار و دوابەدوای ئەوە کەم بوونەوەی توانی کڕینی خەڵک و هەڵاوسانی 73 لەسەدی.

ئەو بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە دژبەرەکانی ئەردۆغان دەنگی خۆیان هەڵبێنن و خوازیاری بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بن. ئەگەرچی بەشێک لە شرۆڤەکاران و سیاسەتوانان و خەڵکی ئاسایی پێیان وایە کە ئەردۆغان ساڵی داهاتوو لە دەست وەلا دەنرێت بەڵام هەندێکیش پێیان وایە کەم بوونەوەی دەسەلاتی ئەردۆغان ئەگەری نییە و ئەو کەسایەتییە سیاسییە وەکوو 20 ساڵی ڕابردوو دەسەڵاتداری دەکات.

چەند جەمسەری لە نێوان لایەنگرەکانی ئەردۆغان

لە پرسی هەڵبژاردنەکانی 2023 بەس دوو جەمسەری بوونی نییە و لە نێوان لایەنگرەکانی ئەردۆغان کە موسڵمانن چەند دەستەییەک هەیە. بۆ نموونە گرووپێکیان ئێستاش هەر لایەنگری بێ ئەملاوئەولای ئەردۆغانن و دەستەیەکیان سەرەڕای رەخنە لە ئەردۆغان هیچ بەربژیرێکی دیکە لە ئەو ئاستە نابینن کە وەکوو سەرۆک کۆمار هەڵیببژێرن و دەستەیەکیان لە ئەردۆغان بڕاون و چی دیکە دەنگی پێنادەن و نازانن کە دەنگ بە چ کەسێک و چ پارتێک بدەن.

لەم نێوانەدا کۆمەڵگای لائیکەکان بە تێپەڕینی کات زیاتر بەرەو لای پارتی کۆماریخوازەکانی گەل ڕۆییشتوون. ئەو کەسانە پێیان وایە ئەبێ خێرا هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت و پارتەکەیان بێتە سەر دەسەڵات.

بێ بڕوایی خەڵک بە بواری سیاسی تورکیا

جگە لە چەند جەمسەری بوون، بێ بڕواییەکی بەکۆمەڵ نیسبەت بە پێکهاتەی سیاسی تورکیا هەیە. بۆیە هەندێک لایەن نیسبەت بە هەڵبژاردن و ئەنجامەکەی بێ هیوان و جۆرێک بێ بڕواییان بە پێکهاتەی سیاسی هەیە. ئێستاکە دوو هاوپەیمانی گرینگ لە تورکیا هەیە، پارتی داد و گەشە و پارتی نیشتمانی، هاوپەیمانی کۆمارییان پێک هێناوە و لە بەرانبەردا هاوپەیمانی گەل بریتی لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانە کە وادیارە بڕیاری هێنانەوەی سیستەمی پەرلەمانی داوە.

هەروەها بێ بڕواییەک بە پارتەکانیش هەیە. بۆ نموونە پارتی داهاتوو کە ڕ‌ێبەرەکی ئەحمەد داود ئۆغڵوو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیایە خۆی سەردەمێک دەستی ڕاستی ئەردۆغان بووە و ئێستا ئەو پرسیارە لای خەڵک هاتووەتە ئاراوە کە ئایا ئەو کەسە تا چ ئاستێک دەتوانێت بگۆڕدرێت و یەکجارەیی بەرەو گەورەترین دژبەری پارتی داد و گەشە واتا پارتی کۆماریخوازی گەل بڕوات. ئەو بێ بڕواییە لەسەر دەوڵەت باخچەلیش هەیە کە پێشتر دژبەری ئەردۆغان بووە و ئێستا گەورەترین پالپشتی ناوبراوە.

لە هەڵبژاردنەکان چ ڕوو دەدات؟

یەکێک لە گەورترین کەسایەتییەکانی ڕکابەری ئەردۆغان کەمال قلیچدار ئۆغڵوویە، بەڵام قلیچدار ئۆغڵوو لە چاو ئەردۆغان کەسێکی ئاوەها خۆشەویست لەلای خەڵک نییە و بە پێی ئەوەی کە خۆی بەردەوام رەخنە لە ئەردۆغان دەگرێت کە ناتوانێت کێشەکانی چارەسەر بکات بەڵام بۆ خۆشی هیچ پلانێکی بەهێزی ئەو چارەسەر کردنی ئەو کێشانە نییە، بە ئەگەری زۆروە شکست دەهێنێت. بۆیە ئەردۆغان خۆشی ئەو خۆباوەڕییەی هەیە کە بەردەوام دووپاتی دەکاتەوە کە کەمال قلیچدار ئۆغڵوو ئەگەر ڕاست دەڵێیت وەرە و خۆت بەربژێر بکە. هەر بۆیە لە ڕوانگەی هەندێک لە شرۆڤەکارانی تورکەوە، قلیچدار ئۆغڵوو ڕکابەری ئەردۆگان نییە و ئێستا ڕکابەری ئەردۆغان دۆخی ئابووری وڵاتە. چونکوو بە بەردەوام بوونی مەندی ئابووری رەوتی سەرکەوتنی ئەردۆغان ئەستەمتر دەبێتەوە.ئاڵبەت ئەبێ بوەستین و چاوەڕوان بین و ببینین کە قلیچدار ئۆغڵوو بۆ ڕاکێشانی دەنگی خەڵک چ هەوڵێک دەدات.

News Code 42500

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =