1000 کوژراو و 1500 بریندار لە بوومەلەرزەی بەهێزی ئەفغانستان

بەرپرسێکی ئەفغانستانی ڕایگەیاند کە لە بوومەلەرزەی بەهێزی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، تا ئێستا 1000 کەس کوژراون و 1500 کەسی دیکەش بریندارن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، بەرپرسێکی ئەفغانستانی ڕایگەیاند کە لە بوومەلەرزەی بەهێزی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، تا ئێستا 1000کەس کوژراون و 1500 کەسی دیکەش بریندارن.

سەرچاوەکانی هەواڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ویلایەتی پکتیکا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان هەواڵی دابوو. ئامارە سەرەتاییەکانی ئەو بوومەلەرزە 50 کوژراو و 65 بریندار ڕاگەیێندرابوو.

بەرپرسانی تاڵەبان لە ویلایەتی پکتیکا ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە ناوچەی گیان لە ئەو ویلایەتە زۆر زۆرە.

گوڕی ئەو بوومەلەرزە 6.1 پلەی ڕیشتەر ڕاگەیێندراوە کە جگە لە دوو ویلایەتی پکتیکا و خوست، ویلایەتەکانی کابول، پوکتیا، لغمان، غەزنی و لوگوشی هەژاندووە.

News Code 42496

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =