ساڵح موسلیم و ئاسیە عەبدوڵڵا وەکوو هاوسەرۆکەکانی پەیەدە هەڵبژێردران

ساڵح موسلیم و ئاسیە عەبدوڵڵا وەکوو هاوسەرۆکەکانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک هەڵبژێردران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دووهەمین ڕۆژ لە نۆهەمین کۆبوونەوەی گشتی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا کە لە شاری حەسەکە بەڕێوە دەچێت، ساڵح موسلم و ئاسیە عەبدوڵڵا وەکوو هاوسەرۆکەکانی نوێی ئەو پارتە هەڵبژێردران.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کۆنگرە کە بە بەشداری 700 ئەندام و میوانانی پەیەدە بەڕێوە دەچێت، بڕیارە لە درێژەی کاری خۆیدا 145 کەس لە ئەندامانی کۆبوونەوەی گشتی و ئەندامانی کومیتەی ئینزباتی پارتەکەش هەڵببژێرێت.

ئێستا ئەنوەر موسلم و عایشە حەسو هاوسەرۆکایەتی پەیەدەیان لە ئەستۆیە. ساڵح موسلێم کە ئێستاکە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پەیەدە و لە سیاسەتوانانی کاریگەری کوردستانی سووریایە، پێشتر لەگەڵ ئاسیە عەبوڵڵا هاوسەرۆکی ئەو پارتە بووە.

News Code 42468

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =