بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى ئاشكرایكرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11ى 6ى 2022 لەھەوڵێکی ھێزەکانیاندا بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی (ن، م، ح) کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە بەتۆمەتی بازگانیکردن بەمادەی ھۆشبەر، ئه‌وكه‌سه ڕوبه‌ڕووى هێزه‌كانیان بۆته‌وه.
ئاسایش ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌وكه‌سه‌ى ڕوبه‌ڕووى هێزه‌كانیان بۆته‌وه بەپێی مادەی (25) لەیاسای مادە ھۆشبەرەکان، داواكراوبووه، بۆیه ھێزەکانیان بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسا‌و دەستگیرکردنی بەفەرمانی دادوەر، لەگەڕەکی شێخ عەباس لەشاری سلێمانی تۆمەتبار ڕووبەڕوی ھێزەکانى ئاسایش بۆته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ش ئاسایش زانیارى زیاترى ئاشكراكردووه‌و ده‌ڵێت:"لەئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش شەھیدبووه بەناوی (کۆمیسەر/ تێبین جەمال عەزیز)، پاشان تۆمەتبار دەستگیركراوه‌و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە".
Your Comment